15
“قه‌سیم عوسمانی” نوێنه‌ری بۆكان له مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: زیاتر له ٩٠ له سه‌دی گونده‌كانی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ كه‌م ئاوی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.
“قه‌سیم عوسمانی” هه‌روه‌ها وتی: كاته‌كانی من وه‌كوو نوێنه‌ری ئه‌و شاره، له جیاتی ته‌رخان كردن بۆ گه‌شه‌پێدانی بۆكان، سه‌رفی دابینكردنی كێشه‌ی ئاو و به‌رق بووه. وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم له حاڵێكدایه كه به‌ندئاوی بۆكان یه‌كێك له پڕئاوترین به‌ندئاوه‌كانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربییه، به‌ڵام ئاوه‌كه‌ی بۆ به‌رهه‌مێهنانی سه‌نعه‌تی و پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران ده‌گوازرێته‌وه.