كه‌م خۆراكی ٢٠ له‌ سه‌دی منداڵانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ٢٠ له‌ سه‌دی منداڵانی ئوستانی سیستان و به‌لووچستان له‌ ناوچه‌ بێبه‌ش  و په‌راویزنشینه‌كان تووشی كه‌م خۆراكی سه‌ختن.

به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی به‌لووچ، پێوه‌ری كه‌م خۆراكی له‌ پارێزگای سیستان و به‌لووچستان دوو هێنده‌ی ئوستانه‌كانی دیكه‌ی ئێرانه‌ و هه‌موو دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌ستڕه‌سی یه‌كسانیان به‌ ئاو و خۆراكی ته‌ندرووست نییه‌. له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ به‌ كه‌م خۆراكی ٢٠ له‌ سه‌دی منداڵانی ژێر پێنج ساڵ كراوه‌ و وتراوه‌: كه‌م خۆراكی بووه‌ته‌ هۆی كه‌م خوێنی، لاوازی جه‌سته‌یی و كورته‌ باڵایی منداڵان و ده‌مێكه‌ زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌و پارێزگایه‌ لێ دراوه‌.، به‌ڵام به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی به‌ ئه‌نقه‌ست خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یان په‌راوێز خستووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net