3
كرێكارانی شاغڵ له ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی هه‌مه‌دان و مه‌ڵایه‌ر، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار ماوه‌ی شه‌ش مانگه حه‌قده‌سته‌كانیانی په‌رداخت نه‌كردووه له حاڵێكدا به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت بڕیاری ته‌علیقی پڕۆژه‌كه‌یان ده‌ركردووه. نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، گوشاری مه‌عیشه‌تی خستووه‌ته سه‌ر شانی كرێكاران و پێرسۆنێلی شیركه‌ت داوای ده‌ست به‌كاربوونه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و په‌رداختی داخوازییه دواخراوه‌كانیان ده‌كه‌ن.