17
موعه‌لیمانی نێهزه‌تی وانه‌وتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان خۆیان گه‌یانده تاران و له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دا كۆبوونه‌وه.
ماوه‌ی یه‌ك ساڵه موعه‌لیمانی نێهزه‌تی وانه‌وتنه‌وه له ئاست بیلاته‌كلیفی پیشه‌یی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام به‌رپرسانی حكوومه‌ت بایه‌خیان به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه. موعه‌لیمانی نێهزه‌ت خوازیاری گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، وه‌لانانی جیاوازی، دامه‌زران به شێوه‌ی فه‌رمی له ئامووزش و په‌روه‌رش، پێدانی بیمه‌ی ته‌كمیلی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و به‌هره‌مه‌ندبوون له مه‌زایای مامۆستایانی فه‌رهه‌نگی بوون.