57
شه‌وی دووشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، دوو سووختبه‌ری به‌لووچ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له ناوچه‌ی چه‌گینی سه‌ر به شارستانی جاسك گیانیان له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ئۆتۆمبێلی ئه‌و دوو سووختبه‌ره به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم ئاگری گرتووه و هه‌ر دوو سه‌رنشینه‌كه‌ی له نێو ئاگردا سووتاون. پاش ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵكی ناوچه‌كه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكوومه‌تیان به‌ردباران كردووه به جۆرێك كه ناچار بوون ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌جێ بێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه نێو پاسگای چهگین.