كورژانی ٨ ئه‌ندامی سپای پاسداران له‌ سووریه‌ و گیانله‌ده‌ستدانی ١٤ فه‌له‌ستینی له‌ غه‌زه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی خاكه‌لێوه‌، ٨ ئه‌ندامی سپای پاسداران له‌ بنكه‌یه‌كی نیزامی له‌ ناوچه‌ی مه‌یادنی سووریه‌ كوژران و ١٤ شارومه‌ندی فه‌له‌ستینی له‌ هێرشی فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل له‌ غه‌زه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٨ ئه‌ندامی سپای پاسداران له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ به‌ چه‌قۆ و شمشێر له‌ بنكه‌یه‌كی نیزامی له‌ ناوچه‌ی مه‌یادینی سووریه‌ سه‌ربڕدراون و هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ١٤ شارومه‌ندی فه‌له‌ستینی كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون له‌ هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خانوویه‌ك له‌ ئۆردووگای نه‌سیرات له‌ كه‌رتی غه‌زه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ بریندار بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net