21
ڕۆژی هه‌ینی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، ئیمام جومعه‌ی شاری كازروون له‌لایه‌ن هێرشبه‌رێكه‌وه به چه‌ك كوژرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێرشبه‌ره‌كه گیانبازی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق بووه و پاش نوێژی هه‌ینی، ئیمام جومعه‌ی كوشتووه و دواجار كۆتایی به ژیانی هێناوه. هه‌ر چه‌ند میدیاكانی كۆماری ئیسلامی مردنی ئه‌و مه‌لا حكوومه‌تییه ڕه‌د ده‌كه‌نه‌و و ده‌ڵێن له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراوه، به‌ڵام زۆربه‌ی ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كان مردنیان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه. شایانی باسه كه ئه‌مه سێهه‌مین ئیمام جومه‌عه‌یه كه له شاری كازروون له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئازادیخوازه‌وه ده‌كوژرێت.