11
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو ژن له شاره‌كانی قه‌زوێن و گورگان له لایه‌ن هاوژینه‌كانیانه‌وه به بیانووی كێشه‌ی خێزانی كوژران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ژنێك به ناوی “ئاره‌زوو كه‌می” له شاری گورگان له لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه به بیانووی كێشه‌ی خێزانی كوژراوه و هه‌روه‌ها ژنێكی دیكه‌ش كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیاریێك سه‌باره‌ت به ناسناوی له به‌رده‌ستدت نییه، له شاری قه‌زوێن مافی ژیانی لێ سه‌ندراوه. به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان ساڵانه لانیكه‌م ٤٥٠ ژن به بیانووی كێشه‌ی خێزانی له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه ده‌كوژرێن و ئه‌م ئاماره ساڵانه به‌رزتریش ئه‌بێته‌وه.