4
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، پیاوێك دوای كوشتنی هاوژینه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌ی له شاری بۆناب، خۆی كوشت.
به پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ، ئه‌م پیاوه به ناوی “ئه‌بولفه‌زل عه‌ینعه‌لی مهمهقانی” ته‌مه‌ن ٥١ ساڵ، هاوژینه‌كه‌ی به ناوی “شیوا نه‌به‌وی” ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ و دوو منداله‌كه‌یان به ته‌مه‌ن ١٥ و ١١ ساڵی كوشتووه، دوای كوشتنی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ناوبراو خۆی خستووه‌ته‌وه ژێر كامیۆنه‌وه و خۆی كوشتووه. به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، كوشتنی ژنان له لایه‌ن بنه‌ماڵه و هاوژینه‌كانیانه‌وه به ڕێژه‌یه‌كی به‌ربچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر له كوژه‌راوه‌كان به حوكمی یاسای كۆماری ئیسلامی ئازادكراون.