23
به‌یانی پێنجشه‌ممه ٦ی گوڵان، هێزه‌كانی ڕژیم له به‌نده‌ر خه‌میر ڕاسته‌خۆ ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی بنه‌ماڵه‌یه‌كی سووختبه‌ر كرد و هه‌موویانیان كوشت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم ئۆتۆمبێلی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ئاگری گرتووه و شۆفێر و هاوژین و منداڵه‌كه‌یان له نێو ئاگر دا سووتاون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ڕۆژی چوارشه‌ممه، دوو سووختبه‌ری دیكه‌ی به‌لووچ به ناوه‌كانی “ئه‌رده‌شیر ئیره‌ندگانی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و “ئیسماعیل به‌راهوویی كه‌نگۆزهی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێل و ئاگرگرتنی ماشێنه‌كه له ئێرانشار گیانیان له‌ده‌ست داوه.