4
ڕۆژی شه‌ممه ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چه‌كدارانی جه‌یشولعه‌دل هێرشیان كرده سه‌ر گه‌شتیه‌كانی فه‌راجا له شارستانی خاش و به‌وهۆیه‌وه ده ئه‌ندامی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئینتزامی گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی فه‌راجا له ناوچه‌ی گهوههركووه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی جه‌یشولعه‌دله‌وه كراونه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ده هێزی ئینتزامی كوژراون. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردووش دا چه‌ند هێزی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیم له ناوچه سنوورییه‌كانی به‌لووچستان به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ گرووپی جه‌یشولعه‌دل كوژراو و بریندار ببوون.