ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر، دوو سووختبه‌ری به‌لووچ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له جادده‌ی ئیرانشه‌هر بۆ خاش، گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كانن ئه‌م دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “ئه‌كبه‌ر شه‌هبه‌خش” و “ئه‌مانوڵڵا قه‌له‌نده‌رزهی“، پاش ته‌قه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ڕژیم، ئۆتۆمبیله‌كه‌یان له ئاگردا سووتا و گیانیان له ده‌ستداوه‌ز شایانی باسه به هۆی سیاسه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ناوچه سنووریه‌كان به مه‌به‌ستی هه‌ژار كردن و گوشار بۆ سه‌ر هاووڵاتیان، ساڵانه كۆمه‌ڵێكی زۆر له خه‌ڵك ڕوو له پیشه مه‌ترسیداره‌كان دێنن و به هۆیه‌وه ساڵانه به سه‌دان كه‌س به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕ و هه‌روره‌ها ڕوودانی به ده‌یان ڕووداوی جیاواز گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن یان بریندار و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.