19
ڕۆژی هەینی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، هێزە ئه‌منییه‌تیه‌كانی شاری سه‌راوان بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلێك كرد و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو سه‌نشینی ئۆتۆمبێله‌كه كوژران.
بە پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، به‌یانی هه‌ینی، هێزە ئه‌منیه‌تیه‌كان به جل و به‌رگی شه‌خسی له شه‌قامی خومه‌ینی سه‌راوان بۆسه‌یان بۆ ئۆتۆمبێلك داناوه و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كردووه. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه كوژران و ته‌رمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرا. شایانی باسه كه ناسناوی ئه‌و دوو كه‌س هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.