7
ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌ز، دوو په‌نابه‌ری خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوه‌كانی “هادی” و “محه‌ممه‌د” به ده‌ستڕێژی پیاوێكی فڕانسه‌وی كوژران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كه له ناوچه‌ی دانكخ له فه‌ڕانسه ڕووی داوه و ئه‌و دوو په‌نابه‌ره كورده له خێوه‌تێك دا بوون كه پیاوێكی فه‌ڕانسه‌وی به چه‌ك هێرشی كردووه‌ته سه‌ریان و وێڕای كوشتنی ئه‌و دوو په‌نابه‌ره چه‌ند كه‌سی دیكه‌شی بریندار كردووه. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌و باره‌وه ڕایانگه‌یاندووه كه هادی و محه‌ممه‌د به نیازبوون خۆیان بگه‌یننه به‌ریتانیا به‌ڵام ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه ڕووی داوه و له‌و ڕێگه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه.