11
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ به ناوی فاتمه سوڵتانی له‌لایه‌ن باوكیه‌وه له ئیسلامشار كوژرا و ژنێكی دووگیان له شارستانی نێهبه‌ندان، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هاوژینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فاتمه سوڵتانی بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆی و دایكی له ناوه‌ندێكی جوانكاری دامه‌زراوه و ئه‌و بابه‌ته بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی باوكی و ڕۆژی ٢٨ی خاكه‌لێوه، نزیك شوێنی كاره‌كه‌ی به زه‌ربه‌ی چه‌قۆ كوژراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ژنێكی دووگیان له شارستانی نێهبه‌ندان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه و كۆرپه‌ڵه‌كی له‌بار چووه.