34
به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕه‌شه‌مه، پیاوێك به چه‌ك سێ ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی بسپۆڕانی كرماشان كوشت و هه‌ڵهات.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، زاوای ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به ماتۆرسیكلت خۆی گه‌یاندۆته ماڵی خه‌زوورانی له شارۆچكه‌ی بسپۆڕانی كرماشان و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌ی لیان كردووه. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا هاوژین، دایكی هاوژینه‌كه‌ی و برای هاوژینی كوشتووه و هه‌ڵهاتووه. به‌وته‌ی پۆلیسی كرماشان گه‌ڕان به‌دوای تاوانباردا به‌رده‌وامه و هێشتا هۆكاری ئه‌و ڕووداوه ئاشكرا نه‌بووه.