ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی خاكه‌لێوه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری كوڕه‌كانی “ئیسماعیل هه‌نیه” سه‌رۆكی ده‌فته‌ری سیاسی حه‌ماسی كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه هه‌ر سێ كوڕه‌كه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌ماس گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ كوڕی “ئیسماعیل هه‌نیه” به ناوه‌كانی “حازم، ئه‌میر و محه‌ممه‌د” له‌و هێرشه‌دا هاوڕێ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان له ئۆردووگای شاتی كوژراون. ڕۆژی ڕابردووش، ١٤ ئه‌ندامی خێزانێك له بۆردوومانی خانوویه‌ك له ئۆردووگای نه‌سیرات گیانیان له‌ده‌ست دابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه خامنه‌یی له وتاری نوێژی جێژی ڕه‌مه‌زان دا، بۆ جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌نێوبردنی له ئیسڕائیل كرد، به‌ڵام ناوی له هێرشی ڕاسته‌وخۆ له ئێرانه‌وه بۆ سه‌ر ئیسڕائیل نه‌كرد و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیلیش له وڵامدا ڕایانگه‌یاند كه هه‌ر هێرشێك له ئێرانه‌وه بكرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌یان، به تووندترین شێوه وڵام ده‌درێته‌وه.