46
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی پاسگای “چشمه سپی” له شارستانی نوورئابادی لۆڕستان، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی شارومه‌ندێك به ناوی “شوكر ڕه‌زا ڕه‌حمانی” له گوندی “گوێژه” و كچه ته‌مه‌ن ١٨ ساڵه‌كه‌یان به ناوی “ڕازیه ڕه‌حمانی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوشتووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، هێزه‌كانی ڕژیم به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌حمانی و پاش ده‌مه‌قاڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه، له مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه فیشه‌كیان به مێشكی ڕازیه‌وه ناوه و كوشتوویانه.