كوژرانی شارومه‌ندێك له‌ هێرشی ئاسمانی توركیا بۆ سه‌ر شارباژێڕ

ماڵپه‌ڕی په‌یام

شه‌وی شه‌ممه‌ ٢٦ی خاكه‌لێوه‌، گوندی گەڵاڵەی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شارباژێڕ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه‌ بۆردومانکرا و گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ گیانی لەدەستدا.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کاتژمێر ١١ی شەوی رابردوو سێ خانوو لە گوندی گەڵاڵەی شارباژێڕ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی توركیاوه‌ بۆردومان کراوە و بەهۆیەوە گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ گیانی لەدەستداوە. به‌ پێی زانیارییه‌كان، قوربانییه‌كه‌ لەگەڵ خێزان و کەسوکارەکەی لەناو باخەکەیان بووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه‌ هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ری و كوژراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش ده‌ورووبه‌ری گونده‌كانی “گۆهه‌رز” و “گه‌لی بلاڤا” له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ بۆردوومان كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net