2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان، له هێرشێكی هه‌وایی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل‌دا له شاری به‌یروت كوژرا.
ڕۆژی ڕابردوو، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند كه له هێرشێكی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل، فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان و كه‌سی دووهه‌می ئه‌و ڕێكخراوه، به ناسناوی “هه‌یسه‌م عه‌لی ته‌باته‌بایی” كوژراوه. شایانی باسه له ساڵانی ڕابردوودا، ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه، ٥ ملیۆن دولار خه‌ڵاتی دیاری كردبوو.