31
بەیانیی دووشەممە ٥ی خەرمانانی ١٤٠٣،مۆبینا زەینی‌وەند،تەمەن ١٧ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی گورزله‌نگه‌ری سه‌ر به شارۆچكه‌ی ماژینی ده‌ڕه‌شار، بە دەستی باوکی کوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، باوكی موبینا به ناوی ڕه‌حیم خان، ته‌مه‌ن ٥٦ ساڵ، كچه‌كه‌ی به بیانووی پاراستنی نامووس به چه‌كی ساچمه‌یی كوشتووه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی ئیلام، باوكی موبینا زانیاری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی سۆزداری نێوان كچه‌كه‌ی و كوڕێكی مێرمنداڵ پێ گه‌یشتووه و ده‌ستبه‌جێ كچه‌كه‌ی به چه‌ك كوشتووه.