104
					
					
                    
						                    
                
            
ڕۆژی شه‌ممه ٦ی ڕێبه‌ندان، كچێكی مێرمنداڵ به ناوی كانی عه‌بدۆڵڵاهی، ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ، له‌لایه‌ن باوكییه‌وه به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كانی عه‌بدۆڵڵاهی خه‌ڵكی گوندی ماشكانی سه‌ر به ناوچه‌ی لاجانی پیرانشاره و به هۆكارێكی نادیار له‌لایه‌ن باوكییه‌وه به چه‌قۆ كوژراوه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌كی ورد له سه‌ر ئه‌و جه‌نایه‌ت ئاشكرا نه‌كراوه و تاوانبار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.