12
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كچێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی شهربابه‌كی كرمان به ناوی زه‌هرا شكاری له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوژراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ڕووداوه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ ڕوویداوه و زاوای بنه‌ماڵه‌كه كاتێك زانیویه زه‌هرا شكاری په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ كوڕێك دا هه‌یه، به هاوكاری ماڵه خه‌زوورانی ناوبراوی كوشتووه و دواجار هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی خۆكوژی ڕاگه‌یاندووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، پیاوێكی ئه‌فغانستانی به بیانووی كاركردنی خۆشكه‌كه‌ی له كارگه‌یه‌كی شاری تاران، ئه‌سیدی به سه‌روچاوی دا پژاندووه و قوربانی بینایی چاوێكی له‌ده‌ست داوه.