كوژرانی كۆڵبه‌رێك و ونبوونی ٧ كۆڵبه‌ری دیكه‌ له‌ سنووره‌كانی سه‌رده‌شت و شنۆ

به‌یانی هه‌ینی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆڵبه‌رێك بهناویئیبراهیم ئه‌حمه‌دنژادبه‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری سه‌رده‌شت گیانی له‌ده‌ست دا و ٧ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری شنۆ به‌هۆی بارینی به‌فر ونبوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، به‌یانی هه‌ینی، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ دراونه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا كۆڵبه‌رێك به‌ ناویئیبراهیم ئه‌حمه‌دنژادگیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، حه‌وت كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانیسه‌ید فاخر پایمه‌رد،یووسف ته‌نخواه،هادی سیفیل،سه‌ید كامیل پایمه‌رد،حه‌سه‌ن سووروعه‌بدولمه‌جید ئارامله‌ نێو به‌رف و سه‌رمای به‌رزاییه‌ سنوورییه‌كانی شنۆ دا گیریان خواردووه‌ و گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net