كوژرانی لانیكه‌م ٢٠ فه‌رمانده‌ی باڵای كۆماری ئیسلامی له‌ هێرشه‌ هاوبه‌شه‌كانی ئیسرائیل و ئامریكادا

له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌ هاوبه‌شه‌كانی ئامریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، به‌ لانیكه‌م ٩ جنه‌راڵ و ٢٠ فه‌رمانده‌ی باڵای كۆماری ئیسلامی كوژراون.

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ له‌ به‌رپرسانی نزیك به‌ ڕێبه‌ری كوژراوی كۆماری ئیسلامی بوون، كاتی به‌ ئامانجگرتنی چه‌ندین ناوه‌ندی سه‌ربازی له‌ تاران و ژماره‌یه‌ك له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران كوژراون. هه‌روه‌ها شایانی باسه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ كوژراوان سه‌ركردایه‌تی ناوچه‌یی و به‌رپرسانی بله‌پاڵای سپای پاسداران بوون و هێشتا لیستی ناوه‌كانیان به‌ گشتی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net