38
له ڕۆژانی ڕابردوودا، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی پارێزگای كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د به ناوی “حسێن سادقی” له جاده‌ی نێوان یاسووج بۆ برووجن، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی ڕژیم له دووڕێیانی یاسووج- برووجن ئۆتۆمبێلی “حسێن سادقی”یان به بیانووی هه‌ڵگرتنی كاڵای قاچاخ داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ئۆتۆمبێلی ئه‌و شارومه‌نده له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك دا به‌ریه‌ككه‌وتوون. له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه دا حسێن ده‌ستبه‌جی گیانی له‌ده‌ست داوه.