30
به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی خاكه‌لێوه، ڕژیمی توركیا له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه ئۆتۆمبێلێكی له ناوچه‌ی سیده‌كان له هه‌رێمی كوردستان كرده ئامانج و به‌هویه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی به‌ختكرد.
بەپێی زانیارییەکان، لە هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕژیمی تورکیا بۆسەر سیدەکان، هاوڵاتییەک به ناوی “سەروەر قادر ڕەشکۆ” ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵ گیانی بەخت کردووە. ناوبراو خەڵکی گوندی شێخ ڕەش لە قەزای سیدەکانە و پێشمەرگە بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، شەش هاووڵاتیی مەدەنی بەهۆی بۆردوومان و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان گیانیان به‌خت كردووه و دوو هاووڵاتیی مەدەنیی دیکەش بریندار بوون.