كوژرانی وه‌حشیانه‌ی ژنێك له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ سنه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، پیاوێكی خه‌ڵكی گوندی كێڵانه‌ی سه‌ر به‌ شاری سنه‌ به‌ ناوی “مێهران محه‌ممه‌دی” هاوژینه‌كه‌ی به‌ ناوی “شه‌هین گه‌وێڵی” كوشتووه‌ و دواجار خۆشی له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “مێهران محه‌ممه‌دی” به‌ هۆكارێكی نادیار سه‌ره‌تا ئاگری له‌ جه‌سته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌رداوه‌ و به‌دوای دڵینا بوون له‌ گیانله‌ده‌ستدانی ژنه‌كه‌ی، له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌. نه‌بوونی یاسایه‌ك بۆ پاراستنی كه‌رامه‌ت و ژیانی ژنان و كچانی كۆمه‌ڵگا ئاستی جیاوازی جنسیه‌تی و سوئیستیفاده‌ی بردۆته‌ سه‌ره‌وه‌. هه‌بوونی یاسای شه‌رعی بۆ پشتگیری له‌ پیاوان، هه‌ژاری، بێكاری، گیرۆده‌بوون به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر، نه‌بوونی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ داكۆكی كردن له‌ مافی ژنان بووه‌ته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی توندووتیژی خێزانی و ساڵانه به‌ ده‌یان ژن له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه‌ به‌ بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف ده‌كوژرێن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net