توێژینه‌وه‌كانی ڕۆژنامه‌ی ئێعتیماد ده‌ریان خستووه كه له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٢ تا مانگی به‌فرانبار، به‌لانیكه‌م ١٠٠ ژن و كچ به بیانووی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن پیاوانی بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه كوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، ساڵانه به ده‌یان ژن و كچ له‌لایه‌ن هاوسه‌ر، برا، باوك، مامۆ و یه‌كێك له خزمه نزیكه‌كان به بیانووی كێشه‌ی خێزانی یان پاراستنی نامووس ده‌كوژرێن. ڕۆژی ١٤ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢، ڕۆژنامه‌ی ئیعتیماد ڕاپۆتێكی بڵاو كرده‌وه و تێدا ئاماژه‌ی كردبوو كه له مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٤٠٠وه تا كۆتایی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، به‌لانیكه‌م ١٦٥ ژن و كچ له ئێران له‌لایه‌ن پیاوێكی ئه‌ندامی خێزانیان كوژراون. له پارێزگاكانی تاران (٢٥ بابه‌ت)، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی (١٣ بابه‌ت)، فارس( ٩ بابه‌ت) زۆرترین ئامار تۆمار كراوه، هه‌روه‌ها زۆرترین قه‌تڵ له مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢ به ڕێژه‌ی ١٦ ژن و كچ تۆمار كراوه.