77
له ماوه‌ی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا، به‌لانیكه‌م سه‌د بابه‌ت ژنكوژی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران تۆمار كراوه كه ١٧ بابه‌تیان به بیانووی پاراستنی نامووس بووه.
زۆرترین بابه‌تی ژنكوژی له پارێزگای تاران به ٢٣ بابه‌ت تۆمار كراوه. به‌دوای تاران، پارێزگاكانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی به ١٠ بابه‌ت، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی به ٧ بابه‌ت و فارس به شه‌ش بابه‌ت له ڕێزبه‌ندی دووهه‌م تا چواره‌م دان. كولتووری پیاوسالاری، ده‌سه‌ڵاتی مه‌زهه‌بی دژه ژنی كۆماری ئیسلامی، په‌ره‌سه‌ندی بێكاری و گیرۆده بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر، نه‌بوونی ئازادی و مافی هه‌ڵبژاردن له سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژنكوژی له ئێرانه.