4
له ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م ٤٥ ژن و كچ له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه كوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، زۆربه‌ی ئه‌و ژنكوژیانه به بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووس ئه‌نجام دراون و زۆرترین ئاماری كوشتنی ژنان له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ واته ١٩ بابه‌ت تۆمار كراوه. به وته‌ی چالاكانی مافی ژن، زۆربه‌ی قوربانیان به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه به چه‌كی سارد و گه‌رم، پارچه پارچه كردن، لێدانی سه‌خت و …هه‌تد له‌لایه‌ن یه‌كێك یا چه‌ند ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه كوژراون. شایانی باسه كه له مانگی خاكه‌لێوه، ١٧ بابه‌ت، مانگی جۆزه‌ردان شه‌ش بابه‌ت و مانگی پووشپه‌ڕ ٣ بابه‌ت تۆمار كراوه.