4
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، گرووپێكی سه‌ر به داعش هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌یه‌ك له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی كۆنگۆ و ٦٦ كه‌سیان كوشت.
به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی كۆنگۆ، ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه خه‌ڵكی مهدنییان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و ٦٦ كه‌سیان به شمشێر و چه‌قۆ كوشتووه. به‌شێك له قوربانیان ژنان و كچانی گه‌نج بوون كه جه‌سته‌یان پارچه پارچه كراوه و ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌و وڵاته ئه‌و كاره‌ساته‌ی وه‌كوو حه‌مامی خوێن ناو بردووه.