33
“ژان پییێر لاكرۆوا” جێگری ده‌بیركولی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و پاشماوه‌كانی شه‌ڕ له ئه‌فغانستان به لانیكه‌م ٨٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌خه‌نه گڕ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكارێك بدۆزنه‌وه تاكوو پاشماوه‌كانی شه‌ڕ و ته‌قه‌مه‌نی له ئه‌فغانستان كۆ بكه‌نه‌وه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: زۆرترین قوربانی منداڵانن و ژماره‌یه‌ك زۆر له منداڵان كه‌م ئه‌ندام بوون كه پێویستیان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه و كۆمه‌ڵگای جیهانی ئه‌بێ یارمه‌تی قوربانیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بدات.