36
ته‌نیا له مانگی مارسی ٢٠٢٤ دا ٨ شارومه‌ندی كورد له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیا و به‌كرێگیراوه ئیسلامگه‌راكانی كوژراون و ٦٥ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن كراون.
پێش داگیركردنی شاری عه‌فرین له ١٨ مارسی ساڵی ٢٠١٨، ٩٥ له سه‌دی جه‌معیه‌تی ئه‌و شاره كورد بوون، به‌ڵام به‌دوای هێرشه‌كانی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته، ته‌نیا ٢٣ له سه‌دی كوردان واته ١٥٠ هه‌زار كه‌س له عه‌فرین ماونه‌ته‌وه. له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوودا، ڕێكخراوی ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤ بۆ كاروباری سووریه چه‌ندین جار سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌و شاره هۆشداری داوه، به‌ڵام دۆخی كاره‌ساتباری كوردانی دانیشتووی ئه‌و شاره هێشتا گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.