كوژرانی ٩ كرێكاری ئۆكراینی له‌ هێرشی مووشه‌كی ڕووسیه‌

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی گوڵان، سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی ئۆكراینی له‌ شاری دنیپڕۆ له‌لایه‌ن مووشه‌كێكی ڕووسیه‌وه‌ كرایه‌ ئامانج و به‌وهۆیه‌وه‌ ٩ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆكراین، هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی دنیپڕۆ كه‌ ٩ قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، ٣٠ شارومه‌ندی مه‌ده‌نی له‌ هێرشه‌ په‌هبادییه‌كانی ڕووسیه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌ی دیكه‌ بریندار بوون. ڕۆژی ڕابردوو ولادیمیر زلنسكی پێشنیاری ترامپ بۆ ڕاده‌ستكردنی كریمه‌ به‌ ده‌وڵه‌تی ڕووسیه‌ی به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستپێكی ئاگربه‌ست ڕه‌د كرده‌وه‌ وجه‌ی دی وه‌نسهه‌ڕه‌شه‌ی له‌ زلنسكی كرد كه‌ ئه‌گه‌ر ڕازی به‌ پێشنیاره‌كانی ئه‌مریكا نه‌بێت، ده‌وڵه‌تی ترامپ له‌ دانووستانه‌كانی ئاگربه‌ست دا ده‌كشێته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net