28
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، په‌نابه‌رێكی خه‌ڵكی شاری شنۆ له وڵاتی كانادا به ناوی “فایق عه‌بدۆڵڵاهی سینگان” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ، به زه‌ربه‌ی چه‌قۆی دوو كه‌س ئه‌فغانستانی گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، بكۆژانی فایق، كاتژمێر ٢ی به‌یانی له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونییه‌وه ناوبراویان له ماڵ هێناوه‌ته ده‌ر و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری. بكۆژانی ئه‌و شارومه‌نده كورده له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، به‌ڵام هێشتا هۆكاری ئه‌و جه‌نایه‌ته ڕوون نییه.