به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه، ژنێكی لاوی خه‌ڵكی شارستانی برووجنی سه‌ر به پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری و دانیشتووی ئیسفه‌هان به ناوی “نگار كه‌ریمیان” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌یانی شه‌ممه، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له دوو ڕێیانی شاری چه‌مه‌ن سۆڵتانی سه‌ر به شارستانی ئه‌لیگوده‌رز، ئۆتۆمبێلی “نگار كه‌ریمیان”یان به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ناوبراویان كوشتووه. نگار وه‌زرشوان و پیشه‌ی ئارایشگه‌ری بووه و ڕۆژی شه‌ممه هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی یه‌كێك له خزمه‌كانیان ئه‌گه‌ڕانه‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌بێ هۆكار ته‌قه‌یان لێ كراوه. له‌و ڕووداوه‌دا باوكی نگاریش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت. مه‌راسمی پرسه و سه‌رخۆشی نگار ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌مه، له ئارامستانی باخی ڕزوانی ئیسفه‌هان به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چووه.