25
“سامره موختارپور” ده‌رچووی بواری یاسا، خه‌ڵكی سه‌ڵماس و دانیشتووی ورمێ، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژرا و ته‌رمه‌كه‌ی له جاده‌ی نێوان مهاباد بۆ ورمێ دۆزرایه‌وه.
كاتژمێر ٧ی به‌یانی ڕۆژی ١٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، “سامره موختارپور” له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كیه‌وه به ناوی “به‌همه‌ن میقانی” كوژراوه و بكۆژ ته‌رمه‌كی له جاده‌ی نێوان مهاباد بۆ ورمێ فڕێ داوه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هاوسه‌ری سامره به‌رده‌وام ناوبراوی له پێش چاوی كچه‌كه‌ی ئه‌شكه‌نجه و ئازار داوه و پاش كوشتنی ژنه‌كه‌ی، خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كردووه و وتوویه كه به‌هۆی كێشه‌ی خێزانی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ی ئه‌نجام داوه.