3
ڕۆژی یەكشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، ژنێكی تەمەن ٣٠ ساڵی خه‌ڵكی كرماشان بە ناوی موحەدێسە میرزایی لەلایەن هاوژینە پێشووەكەیەوە بە ناوی محەممەد كەرەمی كوژرا.
بە وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بكوژ كە هاوژینی پێشووی موحەدێسە میرزایی بووه، ناوبراوی بانگ کردووە بۆ ئه‌وه‌ی لە سه‌ر دووباره گەڕانەوەی بۆ سه‌ر ژیانی هاوبەش قسە بكات، به‌ڵام بووه‌ته ده‌مه‌قاڵه‌یان و موحهدێسهی كوشتووه. شایانی باسە كە موحەدێسە میرزایی، دایكی كوڕێكی پێنج ساڵان بووە و تەرمه‌كه‌ی ئێوارەی هه‌مان ڕۆژ لە گۆڕستانی چوارمەرجانی كرماشان بە خاك سپێردراوە.