به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، هونه‌رمه‌ندێكی گه‌نجی خه‌ڵكی قه‌سری شیرین به ناوی ئاریان عه‌زیزی، ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، پاش ڕفاندن له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه كوژراوه.
شه‌وی ٢١ی به‌فرانباری ١٤٠٣، ئاریان عه‌زیزی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بێ سه‌روشوێن كرا. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه، پاش ئاگاداربوون له ڕفاندنی ئاریان، به‌رده‌وام سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ئه‌و شاره‌یان كردووه، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌ر نه‌گرتووه. چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئیداره‌ی ئاگاهی قه‌سری شیرین له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی دا ڕایگه‌یاندووه كه كوڕه‌كه‌تان گیانی له‌ده‌ست داوه و ده‌توانن ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرن. شایانی باسه كه ئاریان ژه‌نیاری ته‌مووره و گورانیبێژی مه‌قامی كوردی بووه و پێشتر چه‌ند جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به هاوكاری له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم تۆمه‌تبار و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كرابوو.