ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشیان كرده سه‌ر خانوویه‌ك له شاری ڕه‌فه‌ح و پاش شه‌ڕ و پێكدادانی ته‌رمی یه‌حیا سینوار سه‌رۆكی گرووپی حه‌ماسیان له‌گه‌ڵ دوو فه‌رمانده‌ی ئه‌و گرووپه دۆزییه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردوومانی چڕی به‌قاع، سه‌ور، نه‌به‌تیه و غه‌زه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی ٢٠ كه‌س، یه‌حیا سینوار و دوو فه‌رمانده‌ی حه‌ماس به ناوه‌كانی “مه‌حموود حه‌مدان” و “هادی حه‌میدان” له هێرشی هێزه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح كوژران. كوژرانی یه‌حیا سینوار ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له نیو كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل داویان له چه‌كدارانی حه‌ماس كردووه خۆیان ڕاده‌ستی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بكه‌ن.