ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه، ناوه‌نده‌ی تۆماركردنی جه‌نایه‌تی گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٣ی خۆی بڵاو كرده‌وه و تێدا ڕایگه‌یاند: له ساڵی ڕابردووی زاینی دا ٨٣ هاووڵاتی كورد له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌وه كوژراون و ٢٠٣ كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌ر و شوێن كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ٧ ژن و ١٢ منداڵ له نێو ده‌ستبه‌سه‌ركراوان دا بوونیان هه‌یه و چاره‌نووسی ٨٩ كه‌سی دیكه نادیاره. هه‌روه‌ها له كاتی هێرشی ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا، ٧٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له ٢١٩ كه‌س بریندار و ١٧ كه‌سیان كه‌م ئه‌ندام بوون. هه‌روه‌ها ٨ كه‌س كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان ئێعدام كراون و ١٤ له سه‌دی دانیشتووانی كوردی گرێ سپی پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن تیرۆریستانی ئیسلامیه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون. داگیركه‌ران پێنج هه‌زار و ١٧١ خانوو، هه‌روه‌ها هه‌زار و ١٨٠ دووكانیان له ٦٤ گوند داگیر كردووه و ٨٤٩ خێزانیان له ناوچه‌كانی دیكه‌وه له ماڵی هاووڵاتیانی كورد نێشته‌جێ كردووه. ١٢ كارگه‌ی سه‌نعه‌تی زه‌وت كراوه و كه‌لووپه‌له‌كانیان ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیا كراوه، هه‌روه‌ها سه‌ربازانی توركیا ١٤ هاووڵاتیان كوشتووه و ٧٧ كه‌سیان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار كردووه.