6
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی گوڵان، بۆمبێك به سرویسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان له باشووری ڕۆژئاوای پاكستان ته‌قیه‌وه و به‌وهۆیه‌وه چوار منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و به ده‌یان قوتابی دیكه بریندار بوون.
به وته‌ی پۆلیسی پاكستان، هێرشبه‌رێك بۆمبی میغناتیسی به سرویسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان دا ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا چوار قوتابی گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٣٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.