41
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، ئاگرێكی گه‌وره له نێوان شاره‌كانی مێردین و ئامه‌د كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له سه‌د كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاگرێكی گه‌وره دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی قه‌زای چنار، مێردین و چیای مازی سه‌ر به پارێزگای ئامه‌دی گرتووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه دا، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له سه‌د كه‌س بریندار بوون. به‌رپرسانی پارێزگای ئامه‌د ڕۆژی ڕابردوو باری نائاساییان له‌و پارێزگایه ڕاگه‌یاندووه و داوایان له حكوومه‌ت كردووه فڕۆكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه و ئیمكاناتی زۆرتر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه دابین بكات.