كوژران و برینداربوونی دوو سووختبه‌ر به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی گه‌لاوێژ، دوو سووختبه‌ر له‌ شاره‌كانی نێهبه‌ندان و میناب، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژران و بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له‌ شاری نێهبه‌ندان به‌دوای ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێك دا كه‌وتوون و پاش ڕاگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌، ته‌قه‌یان له‌ شۆفێره‌كه‌ی كردووه‌. له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بیرجه‌ند كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێكی خه‌ڵكی میناب به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم وه‌رگه‌ڕاوه‌ و شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه‌. پاش ئه‌و ڕووداوه‌ خه‌ڵكی میناب به‌ داخستنی جاده‌، دژبه‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net