63
ڕۆژی شه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، تیرۆریسته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ی منبجیان له ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومان كرد و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، شارومه‌ندێك گیانی له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا، له ڕێگه‌ی چه‌كی دۆشكاوه كه‌شاوه‌رزانیان له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانیان له ده‌ورووبه‌ری منبج داوه‌ته به‌ر ده‌ستدرێژی گوله. له ئاكامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داوه و جووتیارێك به سه‌ختی بریندار بووه.