كوژران و برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری هه‌ورامان

 

شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی جۆزه‌ردان، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “ئه‌ركان بالواسه‌” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان گیانی له‌ده‌ست دا و كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ به‌ ناوی “دانا(پاشناو نادیار)” بریندار بوو.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌ سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “جه‌لیله‌”ی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان به‌ ناوی “ئه‌ركان بالواسه‌” گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “گێله‌” به‌ ناوی “دانا” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراوه‌. ‌

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net