20
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژ، دوو كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی سه‌رته‌زێنی بانه و هه‌ورامان به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری سه‌رته‌زێنی بانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه. له ئاكامی ئه‌و هێرشه دا، كۆڵبه‌رێك به ناوی “مه‌حموود(پاشناو نادیار)” به فیشه‌كی ساچمه‌یی به‌سه‌ختی بریندار بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له سنووری هه‌ورامان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به ناوی “ئارام خه‌لیل” به ده‌ستڕێژی گوله‌ی هه‌نگی مه‌رزی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كردووه.