كوژران و برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری پیرانشار

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دوو كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانیحسێن كه‌ماڵ نیاته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی ئه‌ندیزه‌ی پیرانشار، هه‌روه‌هافه‌ردین قه‌ڵاشبه‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و لێدانی سه‌ركوتگه‌رانی هه‌نگی مه‌رزی كوژران و بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ سنووری پیرانشار كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێك به‌ ناویحسێن كه‌ماڵ نیابریندار بووه‌. جه‌نایه‌تكارانی ڕژیم ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ برینداره‌یان داوه‌ته‌ به‌ر لێدان و پاش ئه‌وه‌ی له‌ هۆش خۆی چووه‌، ته‌رمه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌. به‌ پێی زانیارییه‌كان، ته‌رمی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌. هه‌روها كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ به‌ ناویفه‌ردین قه‌ڵاشفیشه‌كی به‌ركه‌وتووه‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌ ناجێگیربوونی دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ ده‌كه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net