كوژران و برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری بانه

بەیانی شەممە ۷ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سەیوان عەبدوڵڵازادە، کۆڵبەری تەمەن ۲۰ ساڵی خەڵکی گوندیحەوتاشی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی حکومەت گیانی به‌ختكرد و کۆڵبەرێكی دیكە بە ناوی حسێن خەڵکی گوندیکێلەشینی سەقز بریندار کرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیم له‌ به‌رزاییه‌ سنوورییه‌كانی ئاوپه‌ڕی بانه هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی سه‌یوان عه‌بدۆڵڵازاده‌ گیانی به‌خت كردووه‌ و كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ به‌ ناوی حسێن بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌و هێرشه‌دا ١٠ ئه‌سپی كۆڵبه‌رانیش له‌ ناو چووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net